سپی زانیاری لەسەر یەکگرتنەوەی هەردوو فراکسیۆنی یەکێتیو گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق بلآودەکاتەوە
هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی یەکگرتنی خۆیان راگەیاندو بوون بە یەک فراکسیۆن، سپی وردەکاری ئەو یەکگرتنە بلآودەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی فراکسیۆنی یەکگرتووی گۆڕان و یەکێتی لەلایەن پێنج ئەندام پەرلەمانی هەردوولاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، یەکێک لەو پەرلەمانتارانە دەبێت بە سەرۆکی فراکسیۆن، پەرلەمانتارێکی تر دەبێت بە جێگری، هەروەها ئەو فراکسیۆنە نوێیە پەرلەمانتارێکی دەبێت بە بڕیاردەرو پەرلەمانتارێکی تریش دەبێتە وتەبێژی فراکسیۆن، هەروەها فراکسیۆنە بەرپرسێکی پەیوەندیەکانیشی دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو پێنج پەرلەمانتارە، سیانیان یەکێتی دەبن و دوانیان گۆڕان، بەو پێیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ٢٢ ئەندامی هەیە، گۆڕانیش ٧ ئەندام دوای ئەوەی ٨ ئەندامیان هەبوو، بەلآم لە رووداوەکانی دووایدا پەرلەمانتارێکیان لەریزەکانیان دەرکرد.
سەبارەت بەناوی فراکسیۆنەکە، تا ئێستا هەردوولایەن لەسەر ناوێک رێکنەکوتوون بۆ فراکسیۆنەکە.
لەبەر رۆشنایی رێککەوتنی ٥/١٧ نێوان یەکێتی و گۆڕان فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان لەسەر ئاستی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق فراکسیۆنێکی نوێیان پێکهێنا.
AM:01:41:11/07/2016