پارتی وه‌ڵامی شه‌ش فراكسیۆنه‌كه ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌باره‌ی یاسای تیرۆری هه‌رێمه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ر یاسایه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندایه، پارتی وه‌ڵامی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت"ئه‌و به‌یاننامه‌یه بۆ موجامه‌له‌كردنی لایه‌نێكه".
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی شه‌ش فراكسیۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و به‌یاننامه‌ی كه فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی‌و گۆڕان‌و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌و بزوتنه‌وه‌و شیوعی) بڵاویانكرده‌وه، یه‌ك ئامانجی هه‌یه ئه‌ویش، موجامه‌له‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سه‌یره چه‌ند لایه‌نێك به‌و جۆره داوای ڕاوه‌ستانی كاركردن به‌یاسایه‌ك بكه‌ن كه كوردستانی له‌تیرۆرستان پاراستووه، چونكه كارنه‌كردن به‌یاسای تیرۆر، كوردستان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه، هێزه توونده‌ڕه‌وه‌كان ده‌ستكراوه‌تٍر ده‌كات، بۆیه پارتی پێیی وایه ئه‌و یاسایه لانی كه‌م پێویسته بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه درێژ بكرێته‌وه، جا چ لایه‌نێك ده‌یكات ئه‌وه پرسێكی دیكه‌یه‌و پێویسته یاساناسان قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن.
PM:05:12:11/07/2016