جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به پله‌ی فه‌خری و هاوكات جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، هیوا جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه کرد.
له لێدوانێك بۆ كوردستان 24، جه‌وهه‌ر قه‌هار گه‌ڵاڵی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆتەوەو و رایگه‌یاندووە، " به‌ڵێ ئه‌و هه‌واڵه راسته و ئێمه به هه‌موو كه‌سوكار و خزم و دۆستانمانه‌وه بڕیارمانداوه له‌مڕۆ به‌دواوه له ریزی پارتی دیموكراتی كوردستان درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی خۆمان بده‌ین".
هیوا جه‌وهه‌ر قه‌هار كاندیدی ژماره 23ی لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و توانی سه‌ركه‌وێت و وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرێت.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كرایه جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا.
باوكی هیوا روونیشیكرده‌وه، به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌ستمان له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كێشاوه‌ته‌وه و له‌مه‌ودوا بڕوامان وایه له ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ده‌توانین كار و خه‌باتی خۆمان بكه‌ین.