هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە سەبارەت بە كودەتاكەی شەوی رابردووی توركیا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هاوسەرۆکایه‌تی کۆنسه‌ی بەڕێوەبەری کەجەکەدا هاتووه:هەوڵدان بۆ کوده‌تای سەربازی پێکهات، به‌ڵام هێشتا ناسنامە و ئامانجەکانی ڕوون نیە.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌رنج راکێشه، که ده‌وترێت له‌م رۆژانه‌دا ته‌یب ئه‌ردۆغان له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ویستوویه‌تی، که ژه‌نه‌راڵه‌کانی نزیک له خۆی له پله‌ی فه‌رمانداریی جێگیریبکات، لە لایەکی دیکەوە ئه‌م گورزه له‌کاتێکدایه که ماوه‌یه‌کی درێژه قسه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاکه‌په‌ی فاشیست ده‌کرێت.
دەقی راگەیەندراوی کەجەکە
ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیە درێژەی پێدراوە:
هەوڵدان بۆ کودەتا دەیسەلمێنێت کە لە تورکیا دیموکراسی نیە
بە دەستی کامە هێزی سیاسی ناوخۆ یا دەرەوە بێت جیاوازی نیه، کامە هۆکار و شەڕی کام دەسەڵات ئەم کودەتایە بەڕێوەدەبات جیاوازی نیه، ئەم ڕووداوە بۆ پاراستن یا نەپاراستنی دیموکراسی نیە، جیا لەمانە ئەم دۆخەی ئێستا دەیسەلمێنێت کە لە تورکیا دیموکراسی نیە، شوێنێک کە لەسەر دەسەڵات شەڕی بەم شێوەیە ڕوودەدات وڵاتێکی دیموکرات نیە، لە وڵاتی لەم چەشنە هێزێکی دەسەڵاتخواز بۆ سەرکوتی هێزە دەسەڵاتخوازەکانی دیکە لە دۆخێکی گونجاو‌دا هەوڵدەدات کە کودەتا بکات، ئەو شتەی کە لە تورکیا ڕوویدا بەم شێوەیە بوو.
تەیب ئەردۆغان و پیلانگێڕانی کۆشک(گلادیۆ)، لە بەرامبەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی 7ی حوزەیران کودەتایان کرد
ساڵێک بەر لە ئێستا، هەموو هێزە فاشیستەکان، تەیب ئەردۆغان و پیلانگێڕانی کۆشک حیزبی نه‌ژادپەرەستی تورکیا (مەهەپە)،هێزەکانی سەربازی نەتەوەیی وەکو ئەرگەنەکون کە بەشێک لە سوپایان کێشابووە ناو خۆیان و لە بەرامبەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی 7ی حوزەیران کودەتایان کردبوو، ئەم کودەتا لە دژی وێنەی دیموکراتی گەل بوو، کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا بەڕێوەچوو.
بۆچی هه‌رکات هێزه دیموکراسییه‌کان به‌هێزده‌بن و کورد خۆی رێکده‌خات و ده‌بنه خاوه‌ن ئیراده کوده‌تا ده‌کرێت، ئاکه‌په‌ی فاشیزم بۆئه‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد و هێزه دیموکراسییه‌کان له‌ناوببات له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه فاشیسته‌کان و به‌شێک له سوپا، که سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یی گشتی له‌ناودایه رێککه‌وت، سه‌ره‌تا سوپا شار و شارۆچکه کوردییه‌کانی سوتاند و وێرانیکردن و به‌سه‌دان هاوڵاتی سڤیلی شه‌هیدکرد، بۆئه‌وه‌ی که به تاوانبار نه‌ناسرێن و دادگایی نه‌کرێن یاسای تایبه‌تی پارێزبه‌ندی بۆ سه‌ربازه‌کان ده‌رکرد، بۆیه رۆشنبیران و هێزه دیموکراسییه‌کان، ده‌سنیشانیان کرد، که ئاکه‌په بووه به ده‌سه‌ڵاتدارێکی سه‌ربازی.
بەشێک لە سوپا هەوڵدەدات لەبه‌رامبەر بەشێکی دیکە لە سوپا کودەتا بکات
بەر لە کودەتاکەی شەوی ڕابردوو، ڕژێم هێزی سەربازی هەبوو، بۆیە کودەتاکە کودەتای بەشێک لە سوپا لە بەرامبەر بەشێکی دیکە لە سوپا بوو کە ئێستا دەسەڵاتی بەدەستەوەیە، لەبەر ئەوەیە کە ئەوانەی تا ئێستا دەیانویست سوپا کودەتا بکات ئەم جار هێزە سەربازیەکانیان هێنایە پشتی تەییب ئەردۆغان، حیزبی نه‌ژادپەرەستی تورکیا (مەهەپە) و هێزە نەتەوەپەرستە لەسەرەتا هاتنە بەرەی پیلانی (گلادیۆی) ئاکەپە، بۆیە ڕوون دەبێتەوە کە ئەوەی ڕوویدا، ململانێی هێزە دیموکراسیخوازەکان و دژ بە دیموکرسیەکان نیە.
هەوڵدان بۆ سەلماندنی ئەوەی کە بڵێین ئەدۆغان و پیلانەکەی (گلادیۆکەی) ئاکەپە دیموکراتیە، زۆر مەترسیدارە
پاش شکستی هەوڵدانەکە بۆ کودەتا، ئەم بیرۆکەیە کە تەیب ئەردۆغان و پیلانی (گلادیۆی) ئاکەپەی فاشیست دیموکراتی ترە لە هەوڵدانەکە بۆ کودەتا زۆر مەترسیدارە، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداری له‌نێوان هێزه ناوه‌ند و سه‌رده‌سته و دوژمنانی دیموکراسیدا وه‌ک تێکۆشانی نێوان دژبه‌ر و لایه‌نگری دیموکراسی نیشانبدرێت، ئه‌مه به‌واتای ره‌وایه‌تیدانه به ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست و سه‌رده‌ست و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کانه.
هێزه دیموکراتییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی شه‌ڕ یه‌ک ناگرن
له تورکیا نه ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی هه‌یه، نه تێکۆشانێکی دیموکراسی هێزی دیموکراتیک له‌به‌رامبه‌ر کوده‌تاچییه‌کان هه‌یه، بۆ به‌ڕێوبردنی سیسته‌می سیاسی دوژمنی کوردان و دیموکراسی، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌یه، بۆیه مومکین نیه هێزه دیموکراسییه‌کان له‌لایه‌کی ئه‌م شه‌ڕه جێگا بگرن.
ئه‌م کوده‌تایه پێش هه‌موو شتێک له‌لایه‌ن ئاکه‌په‌وه کرا
ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر دیموکراسی کوده‌تا کرابێت، ئه‌مه پێش هه‌ر شتێک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری ئاکه‌په‌ی فاشیسته‌وه ئه‌نجامدارا، کۆنترۆڵکردنی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌پێی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانی بۆ ده‌رکردنی هه‌ر یاسایه‌کی فاشیست، لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتاران، ده‌ستگیرکردنی هاوسه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کان و له کار لابردنیان، دانانی لایه‌نگرانی خۆی له جێگاکانیان، ده‌ستگیرکردنی هه‌زاران سیاسه‌تمه‌داری هه‌ده‌په و ده‌په‌به، کوده‌تای هه‌ره گه‌وره‌یه له دژی دیموکراسی، ئێستا له کوردستان له‌دژی گه‌لی کورد هێرشی فاشیستانه ئه‌نجامده‌درێت، که له هیچ سه‌رده‌مێکدا کوده‌تای به‌و ئاسته ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌وه‌ی تورکیای به‌ره‌و ئه‌و شه‌ڕه بردووه، ده‌سه‌ڵاتداری ئاکه‌په‌یه
ئه‌وه‌ی که تورکیای خستۆته ناو شه‌ڕێکی به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتداری ئاکه‌په‌یه، که گۆڕاوه‌ته سه‌ر حکومه‌تێکی شه‌ڕ له دژی گه‌لی کورد و هێزه دیموکراسییه‌کان، به کاراکته‌ری خۆی تاکره‌و، هه‌ژموونگه‌را و نادیموکراسی تورکیای خسته ناوشه‌ڕی دژوار، به شه‌ڕ له‌دژی گه‌لی کورد، هێزه دیموکراسییه‌کان و هه‌ر که‌سێک که له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی بێت، تورکیای خسته ناو شه‌ڕێکی ناوخۆیی به‌رده‌وام.
دواین هه‌وڵدان ئه‌نجامدانی کوده‌تا بوو، که پێویستی تورکیا به رزگاربوون له ده‌سه‌ڵاتداری ئاکه‌په‌ی فاشیست و گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کی دیموکراتیک، ئه‌وه‌ی هه‌یه رزگاربوونه له ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست، ئه‌و هه‌ژمونگه‌رایی و تاکڕه‌ویه‌ی که هه‌یه، ره‌تیده‌کاته‌وه، دیموکراتیک بوون وه‌ک پێویستییه‌کی به‌په‌له نیشانده‌دات.
له‌و چوارجێوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی که ده‌که‌وێته سه‌ر شانی هێزه دیوموکراسییه‌کان ئه‌وه‌یه، که دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ی که دروستبوو، رێگا نه‌ده‌ن که کاراکته‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ئاکه‌په‌ی فاشیست له‌ژێر ناوی دیموکراسیدا بشارێته‌وه و ره‌وایه‌تی پێبدرێت، به تێکۆشان یه‌کگرتنێکی دیموکرات ئاوا بکه‌ن، تا له‌و رێگایه‌وه بتوانن تورکیا بکه‌ن به وڵاتێکی دیموکرات، پێویسته ئه‌م هه‌وڵه‌ی کوده‌تا، تێکۆشان له دژی ئاکه‌په‌ی فاشیزم لاوازنه‌کات، هه‌روه‌ها ده‌بێت تێکۆشان به‌هێزتر بکرێت، تورکیا له‌ناو شه‌ڕ و ئاڵۆزی ده‌ربهێنرێت و تورکیایه‌کی دیموکراتیک بئافرێنرێت.