"ئەگەر كورد سەربەخۆ بێت ئیسرائیلی دووەم دروست دەبێت"

راوێژكاری باڵای عەلی خامەنەیی رێبەری ئێران پێیوایە ئەگەر كورد بەسەربەخۆیی بگات ئیسرائیلی دووەم لەناوچەكە دروست دەبێت‌و ئێران دژی ئەمە دەوستێت.

عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژكاری باڵای خامەنەیی‌و سەرۆكی لەكۆبوونەوەیەكدا لەتاران رایگەیاند: "ئەمەریكا لەناوچەكە لەهەوڵی بەهێزكردنی كوردەكانی سوریا‌و گرێدانی ئەوانە بە كوردەكانی عێراق‌و باقی وڵاتان‌و بەمەش دەیەوێت كوردستانی سەربەخۆی دروست بكات، ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە، چونكە ئەگەر كوردەكان سەربەخۆ بن، ئیسرائیلێكی دووەم دروست دەبێت".

وتیشی "بەڵام بەخۆشییەوە ناڕەزایی‌و بەرگرییەكی گەورە لەناوچەكە دژی ئەم ویستەی ئەمەریكا‌و كورد هەیە‌و كۆماری ئیسلامیش لە بۆ هەمیشە لەبەرەی بەرگریی دەمێنێتەوە".





PM:01:26:18/07/2016