پەیوەندی چاوان و عەبدوللـەتیف سەلەفی تێکدەچێت

لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی نێوان چاوان عەبدوللـەتیف سەلەفی هاوسەری تێکدەچێت و بۆ ماوەیەک چاوان دەتۆرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیا ڕاگەیاند لە ماوەی ڕابردوودا چاوان تۆراوە و ماڵی عەبدوللـەتیف سەلەفی جێهێشتووە، بەڵام لە ئێستادا گەڕاوەتەوە لای هاوسەرەکەی.

سەرچاوەکە وتیشی کە عەبدوللـەتیف ئەحمەد سەرزەنشتی چاوانی کردووە لەسەر ئەوەی کە وتووەیتی "هەموو ئەو شتانەی بەسەرم هاتن بەهۆی تۆوە بووە".

ئاشکرا بوونی پەیوەندی عەبدوللـەتیف ئەحمەد لەگەڵ کچە خوێندکارێکی خۆیدا و دواتر هاوسەرگیری کردنیان، کە بووە هاوسەری سێیەمی عەبدوللـەتیف کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.


عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفایە، لە ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتووی بڕیوە. پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی.

د.عەبدوللەتیف ئەحمەد ناسراو بە (عەبدوللەتیف سەلەفی) مامۆستای پەیمانگەی زانستی ئیسلامی لەسلێمانی و خاوەنی كەناڵی ئاسمانی (ئامۆژگاری) كە بانگخوازو وتاربێژێكی سەلەفییە، وەك بانگخوازو رێبەری سەلەفییەكان لەكوردستان ناسراوە، ناوبراو لەگەڵ ژنە خوێندكارێكیدا لەپەیمانگاكە بەناوی (چاوان) پەیوەندی سۆزداری لەنێوانیاندا دروست دەبێت و دواجار دەبێتە هاوسەری، ئەویش دوای جیابوونەوەی چاوان لەهاوسەری یەكەمی بەناوی (ئۆرڤان).



PM:06:04:22/07/2016