عەبدوللـەتیف سەلەفی: پەشیمانم

د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد (سەلەفی) ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت پەشیمانم.

لەو ڕوونکردنەوەیەی عەبدوللـەتیف سەلەفیدا هاتووە " موسڵمانان ماوەیەك لەمەوبەر پرسیاری دیموکراسیم لێ کرا و لە وەڵامدا وتم: ((دیموکراسی واته حوکمی گەل، جا ئەگەر ئەو حوکمە پێچەوانەی حوکمی خوا نەبێت و لە خزمەتی گەل و وڵاتدا بێت ئەوە قبوڵە، ئەگینا قبوڵ نیە))".

 

هەر لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت "برایەکی دڵسۆز پێی راگەیاندم کە ڕەنگە کەسانێك بە هەڵە لەم وەڵامە حاڵی ببن، جا بۆ ئەوەی کەس بە هەڵەدا نەچێت و تفسیري هەڵەی بۆ نەکات، من لەم وەڵامە پەشیمانم و دەڵێم و پێشتریش وتوومە : ( الدیمقراطیة جاهلیة ) دیموکراسی نەفامیە".

ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمدلله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وصحبه أجمعين.

موسڵمانان ماوەیەك لەمەوبەر پرسیاری دیموکراسیم لێ کرا و لە وەڵامدا وتم: ((دیموکراسی واته حوکمی گەل، جا ئەگەر ئەو حوکمە پێچەوانەی حوکمی خوا نەبێت و لە خزمەتی گەل و وڵاتدا بێت ئەوە قبوڵە، ئەگینا قبوڵ نیە)).

برایەکی دڵسۆز پێی راگەیاندم کە ڕەنگە کەسانێك بە هەڵە لەم وەڵامە حاڵی ببن، جا بۆ ئەوەی کەس بە هەڵەدا نەچێت و تفسیري هەڵەی بۆ نەکات، من لەم وەڵامە پەشیمانم و دەڵێم و پێشتریش وتوومە : ( الدیمقراطیة جاهلیة ) دیموکراسی نەفامیە.

(أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ).

وه حوکم فه‌رمانڕه‌وایی تەنها مافی خوای گەورە و میهرەبانە ( إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ).

وصلى الله وسلم على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.




AM:10:07:25/07/2016