نوێترین لێدوانی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی موچە
سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت تا ئێستا رێگە چارەیەكمان بۆ قەیرانی موچە نەدۆزیوەتەوەو سوپاسی فەرمانبەرانو موچەخۆران دەكەین كە دركی بارودۆخەكەیان كردوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە دیمانەیەك لەگەڵ بەشی فارسی دەنگی ئەمەریكا، سەبارەت بە رێگەچارەكانی تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی هەرێم دەڵێت: لە هەرێمی كوردستان چەندین كێشە بووە هۆی دروستبوونی ئەم قەیرانە: سەرەتا لەساڵی 2014ەوە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە بڕدرا، دوەم شەڕی داعش هاتەپێش، هەزارو 100 كیلۆمەتر سنوری هاوبەشمان لەگەڵ داعش هەیە. گرفتی سێیەم هاتنی ملیۆنێكو 800 هەزار ئاوارەی شەڕی سوریاو عێراقە. ئەمانە هەموو بەدوای یەكدا هاتو لەسەر ئەوەش نرخی نەوت زۆر دابەزیو ئابوریی كوردستانی توشی قەیران كرد.
هەروەها دەڵێت: ئێمە سوپاسی فەرمانبەرانو موچەخۆران دەكەین، بەڵام تا ئێستا رێگا چارەیەكمان بۆ چارەسەری ئەم قەیران نەدۆزیوەتەوە، بەڵام بەشێوەی جیدی لەهەوڵداین. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستمان بەهاوكاری وڵاتان هەیە.
PM:02:32:25/07/2016