عەبدوللـەتیف سەلەفی دادگایی دەکرێت

عەبدوللـەتیف سەلەفی لەسەر سکاڵایەک کە لەلایەن داواکاری گشتییەوە لەسەر هاوسەرگیری سێیەمی دادگایی دەکرێت.

عەبدولـلەتیف سەلەفی بەهۆی ئەوەی کە مامەڵەی هاوسەرگیرییەکەی لە خانەقین ئەنجامداوە و لە دەرەوەی دادگاکانی هەرێم هاوسەرگیری سێیەمی ئەنجامداوە کە لە هەرێمی کوردستان فرەژنی بە یاسا ڕێگری لێکراوە داواکاری گشتی داوایەکی لەسەر تۆمارکردووە.

لە مانگی ڕابردوودا ناوبراو دەستگیکراو دواتر بە کەفالەت ئازادکرا، ئەو مادەیەی عەبدولـلەتیف ئەحمەدی پێ دەستگیرکرا، مادەی ١٠ بڕگەی ٥ لە یاسای باری کەسێتی هەموارکراوی ساڵی ٢٠٠٨ ە کە بەپێی ئەو ماددەیە ئەو کەسەی لەدەرەوەی دادگا هاواسەرگیری بکات و تاوانەکەی بەسەردا ساغبێتەوە زیندانی دەکرێت بە شێوەیەک ٣ ساڵ کەمتر و ٥ ساڵ زیاتر نەبێت.

عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفایە، لە ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتووی بڕیوە. پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی.

د.عەبدوللەتیف ئەحمەد ناسراو بە (عەبدوللەتیف سەلەفی) مامۆستای پەیمانگەی زانستی ئیسلامی لەسلێمانی و خاوەنی كەناڵی ئاسمانی (ئامۆژگاری) كە بانگخوازو وتاربێژێكی سەلەفییە، وەك بانگخوازو رێبەری سەلەفییەكان لەكوردستان ناسراوە، ناوبراو لەگەڵ ژنە خوێندكارێكیدا لەپەیمانگاكە بەناوی (چاوان) پەیوەندی سۆزداری لەنێوانیاندا دروست دەبێت و دواجار دەبێتە هاوسەری، ئەویش دوای جیابوونەوەی چاوان لەهاوسەری یەكەمی بەناوی (ئۆرڤان).



AM:10:52:26/07/2016