بەرپرسێکی یەکێتی: رێگا مەدەن فەرهاد پیرباڵی پیس پێ بخاتە سلێمانی

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەکات  رێگا نەدەن مرۆڤێکی پیسی وەک فەرهاد پیرباڵ پێ بخاتە سلێمانی.

رێکەوت زەکی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نووسینێک بەناونیشانی " ئـەم فەرھادە پێویستی بە باڵ کردنە"،  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوو دەڵێت" فەرهاد پیرباڵ بە زمانێکی ئـاست نزم بە سەرێکی خاڵی و ئـەجێندایەکی دیاریکراوەوە ئـەم کەسە وشەی زۆر ناشرین بەرامبەر شار و خەڵکی پارێزگای سلێمانی بەکاردەھێنێت، بێگومان لە ژێر سێبەرو بە دەعوەت و سازدانی کۆڕ لەژێر سێبەری لایەنێکی دیاریکراودا".

لە درێژەی نووسینەکەیدا رێکەوت زەکی دەڵێت" فەرهاد دوای جنێوەکانی دەڵێت عەقڵیەتێکی فاشی حوکمی سلێمانی دەکات و پارەی پایتەختی ڕۆشنبیری وەک خێر بە سلێمانی باسدەکات و تێکەڵی ھاتنەکەی مالکی دەکات!! ئـەم پایتەخیی کوردایەتی و مەردایەتیە وەک سەبەبکاری دۆخی شیواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت!".

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەکات ڕێوشوێنی یاسایی دژی پیرباڵ بگرنە بەو دەڵێت " ڕێگەنەدەن ئـەم مرۆڤە پیسانە قاچ بخەنە خاکی شەرەفی سلێمانی، ھەروەھا پەرۆشان لە بەڕێزانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئـەگەر خۆیان لەم پیاوە بێبەری نەکەن و ڕاپێچی بەردەم داواکاری گشتی نەکەن ناحەقمان مەگرن کە وەک ھەڵوێستی بێپەردەی ئـێوە سەیری بکەین".

رۆژی ٧/٢١ فەرهاد پیرباڵ لە کۆڕێکی ٤٧ خولەکەیدا لەهەولێر هێرشێکی قورس دەکاتەوە سەر شاری سلێمانی و دەڵێت '' من وەك فەرهاد پیرباڵ دژە سلێمانیم و خەڵكی شاری سلێمانی بەلای منەوە بێ ئەخلاق و حیز و هیچ و پوچن''.



PM:12:16:28/07/2016