حیزبی ئایندە یەکگرتنەوەی لەگەڵ یەکێتی پەسندکرد
سكرتێری حزبی ئاینده‌ی كوردستان به‌ره‌سمی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند.
پاش كۆتایهاتنی پلینیۆمی حزبی ئاینده‌ی كوردستان، قادر عه‌زیز سكرتێری حزبی ئاینده‌ی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی پلینۆمی حزبه‌كه‌ی بۆ میدیاكان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی كرد كه هه‌فته‌ی ئاینده له ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریدا یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی ئاینده له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
قادر عه‌زیز رایگه‌یاند: نزیكترین حزب بۆ ئه‌وه‌ی حزبی ئاینده له‌گه‌ڵی یه‌كبگرێت یه‌كێتی بوو، چونكه پێشتریش یه‌كێتی و حزبی ئاینده مێژوو و پرۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، قادر عه‌زیز وتیشی: بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی له‌بنه‌ڕه‌تدا بیرۆكه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بووه له كۆنگره‌ی سێ دا، به‌ڵام ئه‌و كاته رێكنه‌كه‌وت و هه‌نگاوه‌كه دواكه‌وت بۆ ئه‌مڕۆ، ئه‌مڕۆش خۆشبه‌ختانه ئه‌م رێككه‌وتنه ئه‌نجامدرا، رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئاینده و یه‌كێتی هاوسه‌نگه.
قادر عه‌زیز وتیشی: ئێمه پێمانوایه چ ئه‌م هه‌نگاوه و چ رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، به‌ڕاستی هه‌نگاوی گرنگن بۆ رێكخستنی نێوماڵی كوردی، چونكه رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردی خواستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانی كورده.ئه‌م هه‌نگاوانه یه‌كخستنی هێز و توانای ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه له‌ڕووی به‌رنامه‌ی سیاسی له‌یه‌كه‌وه نزیكن و مێژوویه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئێمه وه‌ك حزبی ئاینده‌ی كوردستان مێژوویه‌كی هاوبه‌ش و شه‌هیدی هاوبه‌ش و سه‌روه‌ری هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه.
PM:01:16:02/08/2016