كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ئەوانەی بوونەتە هۆكاری ڕوودانی كاره‌ساتی شەنگال دەبێت دادگایی بكرێن
له‌ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگالدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پەیامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: " ئه‌وانه‌ی كه‌له‌ئاست پاراستنی شه‌نگال وخوشك و برا ئێزدیه‌كان كه‌مته‌رخه‌مبوون و بۆنه‌ته هۆكاری ڕوودانی ئه‌وكاره‌ساته لێپێچیه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و له‌ڕێگای دادگایه‌كی عادیلانه به‌سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن.
دەقی پەیامەكە:
شه‌نگال زامێك له جه‌سته‌ی هه‌موو كوردێك
هێشتا برینی هه‌ڵه‌بجه،ئه‌نفال، كیمیاباران، كۆمه‌ڵكوژی و راگواستنی گه‌له‌كه‌مان سارێژنه‌ببوو، جارێكی تر دوژمنانی مرۆڤایه‌تی وتاریك په‌رستان له‌شاڵاوێكی دڕنده‌و نامرۆڤانه‌دا دژبه خوشك و برا ئیزدییه‌كانمان ئه‌تكی مرۆڤایه‌تیانكرد له‌شه‌نگال.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌رتیرۆستان و دوژمنانی ئازادی وپێكه‌وه‌ژیان له‌شه‌نگالی كوردان به‌وپه‌ریبێ ویژدانیه‌وه (ژنومناڵ وپیر و گه‌نج) ی ئێزیدیانیان شه‌هید كرد، زیاترله 3500 له‌ژن و مناڵ وه‌ك دیل برد، دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤانه‌و مرۆڤ دۆستی بازرگانیان به‌كچان وژنانی ئێزدی كرد، به‌ڵام ده‌بێ هه‌مووان بزانن هیچ دوژمن وداگیركه‌رێك نه‌یتوانیوه‌و ناتوانێ گه‌لی كورد له‌ناوببات، ئه‌وه ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له‌یه شكست به‌هه‌موو پیلانه‌كان دێنێ و دواجار كورد براوه‌ده‌بێ، هه‌رچه‌نده قوربانیشمان زۆربێ.
ئه‌مڕۆ دوای دوو ساڵ له كاره‌ساتی شه‌نگال ئازاد كراوه‌ته‌وه، ئه‌ركه له سه‌ر هه‌موومان شه‌نگال ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه، هه‌وڵه‌كان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی ژنان و كچانی ئێزدی له ژێر ده‌ستی تیرۆرستان، هاوپه‌یمانان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی دۆست و ئازادیخواز ئه‌م كاره دڕندانه‌ی داعش به جینۆساید بناسێنین، هاوكات هه‌موومان پاڵپشت و پشتیوان بین له ئارامكردنه‌وه‌ی ناخ و ده‌روونی خوشك و برا ئێزیدییه‌كانمان وئه‌وانه‌ی تاوانیان كرد‌و له‌ئاست پاراستنی شه‌نگال وخوشك و برا ئێزدیه‌كانیش كه‌مته‌رخه‌مبووه و بۆته هۆكاری ڕوودانی ئه‌وكاره‌ساته لێپێچیه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و له‌ڕێگای دادگایه‌كی عادیلانه به‌سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن.
ماوه‌ته‌وه بڵێم له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌پێویسته‌شه‌نگال و سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانی تر كه‌به خوێنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ئازادكرانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی هه‌رێم و به‌وپه‌ڕی ئازادی و دیموكراسی هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بژین.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PM:03:33:03/08/2016