نرخی بەنزین دادەبەزێت

سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی بەنزین لە ناو پارێزگای سلێمانیدا دادەبەزێت

سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند "هەوڵمان داوە زۆرترین سوتەمەنی لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە بهێنینەوە سلێمانییەوە بۆ ئەوەی کێبڕکێ لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین بکرێت".

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە لە ئێستادا ڕێگەیان بەو کۆمپانیایانەش داوە کە پارەی کەمتریان هەیە تاوەکو ئەوانیش بتوانن سوتەمی بهێننە سلێمانییە، کە ئەوەش وا دەکات بازاڕ کاڵایەکی زۆری بۆ بێت کێبڕکێ لەسەر هەرزانکردنی نرخ دروستببێت.

ڕاشیگەیاندووە ئەوان نرخ دانانێن چونکە کەرتی تایبەت خۆیان کێبڕکێی لەسەر دەکەن و وتیشی "ئێمە سوتەمەنییەکە لەسەر سنور و بەنزینخانەکاندا دەپشکنین تاوەکو لە ڕووی کوالێتییەوە باش بێت".




PM:06:50:03/08/2016