شاندەكەی یەكێتی لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئێرانی کۆدەبێتەوە
شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەتارانەو لەو سەردانەدا چەندین بەرپرسی ئێرانی لەوانە سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەبینن.
میدیاكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویانكردەوە وه‌فدی یه‌كێتی كه ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 7/8/2016 گه‌یشتنه شاری تاران، ئه‌مڕۆ 8/8/2016 دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی ده‌ست پێده‌كه‌ن.
نازم عومه‌ر ده‌باغ، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران، به ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕاگه‌یاندوه، وه‌فده‌كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر چوار له‌گه‌ڵ "ئیسحاق جه‌هانگیری" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆده‌بنه‌وه‌و سبه‌ینێش سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی له‌گه‌ڵ "عه‌لی شه‌مخانی" سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه، پاشان سه‌عات 5 ی ئێواره له‌گه‌ڵ "عه‌لی لاریجانی" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كۆده‌بنه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی هاتووه: "ئه‌م سێ دیداره ئه‌و دیدارانه‌ن كه تا ئه‌م كاته یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه‌و له‌وانه‌شه دیداری دیكه‌ی پێ زیاد بكرێت".
وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، پێكهاتوون له دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا، شاڵاو كۆسره‌ت عه‌لی و یاسین سابر یاسین به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان و نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران.
PM:10:29:08/08/2016