ئەمەریكا دژی سەربەخۆیی باشوری كوردستانە

لەدوا سەردانی باڵوێزی ئەمەریكا بۆ سلێمانی‌و كۆبوونەوەی لەگەڵ گۆڕان‌و یەكێتیدا بە ڕاشكاوانە بە دوو لایەنەی راگەیاندوە كە نەك ئەوان لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستاندانین، بەڵكو دژین.

باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق ستیوارت جۆنز لە رۆژی 4 تا 6/8 سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد‌و لەگەڵ هەریەك لەبارزانی‌و نەوشیروان مستەفا‌و كۆسرەت رەسوڵ‌و هێرۆ ئیبراهیم بەجیا كۆبووەوە‌و لەو دیدارانەدا باس لە شەڕی داعش و پەیوەندی نێوان كورد‌و ئەمەریكا‌و ئاشتەوایی نیشتمانی كردوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەسلێمانی بە سپی راگەیاند: لەمیانەی ئەو گفتوكۆیانەدا كە باڵوێزەكەی ئەمەریكا بەجیا لەگەڵ نەوشیران مستەفا‌و هێرۆ ئیبراهیمدا سازیكرد، بە راِشكاوی بەو دوو بەرپرسە كوردەی وتووە كە ئەمەریكا لەگەڵ یەكێتی خاكی عێراقدایە‌و دژی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانە.



PM:02:05:09/08/2016