وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی شێوازی پێدانی نمره
بۆ ده‌رچووانی لقی زانستی و وێژه‌یی ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە بەم
شێویە دەبێت:
ئەمەش شێوازی پێدانی نمرەکانە بە خوێندکاران:
1. ده‌رچوانی پۆلی دوانزه، ئه‌وانه‌ی كه داواكراون له 7
وانه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن ئه‌گه‌ر له ساڵی یه‌كه‌م و خولی یه‌كه‌م ده‌رچووبن
ئه‌وا 21 نمره ده‌خرێته سه‌ر كۆنمره‌كه‌یان (واته 3 نمره بۆ سه‌ر تێكرای نمره‌یان
له(100).
2. ده‌رچووانی پۆلی دوانزه، ئه‌وانه‌ی
كه داواكراون له 7 وانه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌گه‌ر له ساڵی یه‌كه‌م
و له خولی دووه‌م ده‌رچووبن ئه‌وا 7 نمره ده‌خرێته سه‌ر كۆنمره‌كه‌یان (واته 1
نمره بۆ سه‌ر تێكرای نمره‌یان له .
3. ده‌رچووانی پۆلی دوانزه، ئه‌وانه‌ی
كه داواكراون له 6 وانه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌گه‌ر له ساڵی یه‌كه‌م
و خولی یه‌كه‌م ده‌رچووبن ئه‌وا 14 نمره ده‌خرێته سه‌ر كۆنمره‌یان ( ئه‌و قوتابی
و خوێندكارانه ده‌گرێته‌وه كه له یه‌ك وانه به‌خشراون و به پێی رێنماییه‌كانی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده).
4. ده‌رچووانی پۆلی دوانزه، ئه‌وانه‌ی
كه داواكراون له 5 وانه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌گه‌ر له ساڵی یه‌كه‌م
و خولی یه‌كه‌م ده‌رچووبن ئه‌وا 7 نمره ده‌خرێته سه‌ر كۆنمره‌یان ( ئه‌و قوتابی
و خوێندكارانه ده‌گرێته‌وه كه له دوو وانه به‌خشراون و به پێی رێنماییه‌كانی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده).
5. هیچ نمره‌یه‌ك ناخرێته سه‌ر ده‌رچووانی
پۆلی دوانزه، ئه‌وانه‌ی كه داواكراون له 6 وانه یان 5 واته تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن،
ئه‌گه‌ر له ساڵی یه‌كه‌م و خولی دووه‌م ده‌رچووبن ( ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه
ده‌گرێته‌وه كه له یه‌ك یان له دوو وانه به‌خشراون و به پێی رێنماییه‌كانی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده).
6. ده‌رچووانی پۆلی دوانزده، ئه‌وانه‌ی
كه داواكراون له 7 وانه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام یه‌ك وانه
(مستوفین) واته له‌و وانه‌یه ته‌نیا ده‌رده‌چن به‌بێ هه‌ژماركردنی نمره‌كه‌ی له‌سه‌ر
كۆنمره‌ی گشتی ئه‌گه‌ر له ساڵی یه‌كه‌م و خولی یه‌كه‌م ده‌رچووبن ئه‌وا (18) نمره
ده‌خرێته سه‌ر كۆنمره‌یان، ئه‌گه‌ریش له ساڵی یه‌كه‌م و خولی دووه‌م ده‌رچووبن
ئه‌وا 6 نمره ده‌خرێته سه‌ر كۆنمره‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر له ساڵی دووه‌م یان زیاتر
ده‌رچووبێت به هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌وا كۆنمره‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه
واته هیچ نمره‌یه‌ك وه‌رناگرێ و هیچ نمره‌یه‌كیشی لێ نابڕدرێت.
7. ده‌رچووانی پۆلی دوانزده، ئه‌وانه‌ی
كه داواكراون له 7 وانه تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام یه‌ك وانه
(مستوفین) واته له‌و وانه‌یه ته‌نیا ده‌رده‌چن به‌بێ هه‌ژماركردنی نمره‌كه‌ی له‌سه‌ر
كۆنمره‌ی گشتی ئه‌گه‌ر له ساڵی یه‌كه‌م و خولی دووه‌م ده‌رچووبن ئه‌وا (15) نمره
ده‌خرێته سه‌ر كۆنمره‌یان، ئه‌گه‌ریش له ساڵی یه‌كه‌م و خولی دووه‌م ده‌رچووبن
ئه‌وا 5 نمره ده‌خرێته سه‌ر كۆنمره‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر له ساڵی دووه‌م یان زیاتر
ده‌رچووبێت به هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌وا كۆنمره‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه
واته هیچ نمره‌یه‌ك وه‌رناگرێ و هیچ نمره‌یه‌كیشی لێ نابڕدرێت.
8. ده‌رچووانی پۆلی دوانزه، ئه‌گه‌ر له
ساڵی دووه‌م یان زیاتر ده‌رچووبێت به هه‌ردوو خولی یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌وا كۆنمره‌كه‌ی
وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه واته هیچ نمره‌یه‌ك وه‌رناگرێ و هیچ نمره‌یه‌كیشی لێ
نابڕدرێت.
9. بۆ ده‌رچووانی ساڵی یه‌كه‌م و خولی
یه‌كه‌م له هه‌ردوو لقه‌كانی زانستی و وێژه‌یی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی
په‌ره‌وه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
ئیداره‌ی هه‌رێمن تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌ییان به پێی سیسته‌می وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه به پێی هه‌مان پرسیار‌و پێوه‌ر، 21
نمره‌یام پێده‌به‌خشرێ ئه‌وانه‌ی ژماره‌ی وانه‌كانیان 7 وانه‌یه، بۆ ده‌رچووانی
ساڵی یه‌كه‌م خولی دووه‌م 7 نمره‌یه، سه‌باره‌ت به ئه‌وانه‌ی وانه‌كانیان له 7
وانه كه‌متره به پێی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.