بە گوێرەی زانیارییەکان هەفتەی داهاتوو دەست
بە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە
وەریدەگرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند ئەمریکا
بڕێک پارەی خستووەتە سەر حسابی وەزارەتی وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارە هەفتەی ئایندە
دەستبەدابەشکردنی مووچەکە بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو بڕە پارەیەی کە
ئەمریکا ناردوویەتی بۆ دابەشکردنی موچەی پێشمەرگەیە لە مانگی ئابدا نەک مووچەی مانگی تەمووز.
هاوکات لیوا
قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لەوەزارەتی
پێشمەرگە، بە SNNی
ڕاگەیاندووە "لەو بڕە پارەیەی ئەمریکا بڕیاری لێدابوو، بڕێکی ناردووەو
بڕیاریشداوە بەردەوام ھەرجارەو بڕە پارەیەک ڕەوانەی ھەرێم بکات بۆ دابینکردنی
موچەی پێشمەرگە".
ناوبراو وتوشییەتی "پارەکەی ئەمریکا بۆ موچەی ١٤ لیوا
ھاوبەشەکەی وەزارەتی پێشمەرگەو پێنج فەوجی تایبەتی ئێزیدی و کاکەیی و شەبەکە،
لەگەڵ چوار بنکەی مەشق و ڕاھێنانە، بەڵام بەگشتی موچەی سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگەی
لێ دابەشدەکرێت".
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی
و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالی بڵاوكرده‌وه، كه هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتبوو: رۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه
و پێنجشه‌ممه 16 -17 -18ی ئابی 2016، مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: رۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 21 - 22 – 23ی ئابی 2016،
مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌ش ده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه (24 -25ی ئابی 2016، مووچه‌ی كه‌س وكاری
شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.