هێزەكانی پێشمەرگە پێنج گوندیان لەدەست داعش رزگار كرد
ئەمرۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پێنج گوندیان لە میحوەری خازرو گوێر لەدەست چەكدارانی داعش رزگار كرد.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە هێرشێكی بەرفراوانی پێشمەرگە بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە میحوەرەكانی خازرو گوێر شەڕێكی سەخت دەستی پێكردوە كە تا ئێستا 5 گوند لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كراوەتەوە.
لەو هێرشەدا كە بەبەشداری هێزەكانی زێڕەڤانی و دژە تیرۆر و گوڵان و فەرماندەی كاوە و ئاسایش، فەرماندەی یەك دەستی پێكردوە لەمیحوەری خازر گوندەكانی قەرقەشەیان كۆنترۆڵ كردوەو بەرەو گوندی قەرێتاج لە پێشڕەویدان.
هەروەها لەمیحوەری گوێر تا ئێستا چوار گوندی حومێران، تل حەمید، عامریەو شنەف لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە ئازاد كراوەو پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە.
بەپێی زانیارییەكان ئامانجی ئەم هێرشەی هێزەكانی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵكردنەوەی دە گوندە لە نێوان هەردوو میحورەی گوێر و خازر، فرۆكەكانی هاوپەیمانانیش هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن لە ئۆپەراسیۆنەكەداو بۆردومانی پێگەكانی داعش دەكەن.
AM:10:49:14/08/2016