هەشت زانكۆ هەڕەشەی راگرتنی دەوام دەكەن
ئەمرۆ ژمارەیەك زانكۆی حكومی هۆشداریان دایە حكومەت ئەگەر موچەی مامۆستا‌و فەرمانبەرانیان لە 75% كەمتر بێت دەوامی ئەمساڵ رادەگرن.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌ری مامۆستایانی زانكۆكانی (سلێمانی، پۆلیته‌كنیكی، كۆیه، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی) راگرتنی دەوامی فەرمی لە ساڵی نوێی خوێندن دەدەن.
مامۆستایانی ئەو زانكۆیانە هەروەها یاداشتێكی 4 خاڵی ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن؛ مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 75كه‌متر نه‌بێت‌و داهاتی ساڵانه‌ی زانكۆكان به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 50ی پێش قه‌یرانی دارایی كه‌متر نه‌بێت‌و سه‌رجه‌م بڕی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران له حسابێكی بانكی تایبه‌ت وه‌ك ڕه‌سید ڕێك بخرێت بۆ دڵنیایی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجكردنی سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان.
ده‌شڵێن، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نه‌یه‌ت، ئه‌وا خوێندنی ساڵی نوێی 2016 بۆ 2017 له‌و زانكۆیانه‌دا ڕاده‌گیرێت‌و هیچ گه‌ره‌نتییه‌كیش بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن ناكه‌نه‌وه.
PM:03:27:15/08/2016