ئەیوب ریشە: بێتاوان بووم بۆیە ئازادیان كردوم

ئەیوب ریشە، كادیری پارتی كە ماوەیەك لەوە پێش لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركرابوو، راگەیاند: بێتاوان بووە بۆیە ئازاد كراوە.

ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە لەبارەگای سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی بۆی سازكرابوو، ئەیوب ریشە، كە بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەند كارێكی كوشتن لە سلێمانی دەستگیركرابوو، رایگەیاند: من بەهۆی ئەوەی بێتاوان بووم‌و هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نەبوو، لەلایەن ئاسایشیەوە ئازاد كرام.

ئەیوب ریشە وێنەی تاتۆیەكی مەلا مستەفای لەسەر دەستی خۆی نیشاندا‌و رایگەیاند: من مەلا مستەفا بە باوكی نەتەوەیی كورد دەزانم‌و لەبەر ئەوەی ئەوو و حیزبەكەشیم بە دڵە‌و من پشتگیری پارتی دیموكرات دەكەم‌و نایشارمەوە.

پێشتریش ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی داوای ئازادكردنی ئەیوب ریشەی كردبوو.

سپی پێشتر بڵاویكردەوە ماوەی مانگێکە ئاسایشی سلێمانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو دەستگیرکردنی گرووپێکی گەورەیی مافیاوی و سیاسین لە سلێمانی کەچەندان تاوانی کوشتن و تاڵانی جۆراوجۆریان دژی هاوڵاتیانی سلێمانی ئەنجامداوەو تا ئێستا ١٤ کەسیان لێدەستگیرکراوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، ئەو تۆمەتبارانە دانیان بە تواناکانیاندا ناوەو چەندان توانی جۆراوجۆری کوشتن بە فیشەک لە رێگای نیشانە نانەوەو سووتان و کوشتنی ئافرەت و دەستدرێژی سێکسی کردە سەر کچ و ژنی خەڵکیان ئەنجامداوەو هەندێکیشیان تۆمەتی تریاکیان لەسەر ساغبۆتەوە. (زیاتر بخوێنەرەوە)




PM:05:49:15/08/2016