لێدوانی فەرمی حکومەت سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت

وتەبێژی فەرمی حکومەت سەبارەت بە وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت ڕایگەیاند " تاوەکو ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی بۆ ئەم ھەفتەیەو ھەفتەی داھاتوو رایگەیاندووە تەواو نەبێت و نەزانرێت داھاتەکە چەندە، ناتوانێت خشتەی نوێ دابڕژێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە خشتەیەک دادەڕێژێت"
سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند سەبارەت بە موچەی پێشمەرگە، کە بڕیارە لەمانگی تەموزەوە لەلایەن ئەمریکاوە دابین بکرێت ئەو پارەیەی کە ئەمریکا دابینیکردووە، بەشی ٣٠%ی موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات و ٧٠%کەی تری لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە دابین دەکرێت.

هەروەها دەڵێت " ئەو پارەیەی کە لەموچەی پێشمەرگە بۆ حکومەت دەمێنێتەوە، بۆ خەرجی شەڕگەکان و پێداویستییەکانی ھێزی پێشمەرگە خەرج دەکرێت، بەتایبەت کە شەڕ گەرمتر دەبێت و شەڕی موسڵیش دێتە پێش".




PM:09:37:15/08/2016