وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری هه‌رێم بڕیاریدا گۆڕانكاری لە سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمدا بکات.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكاریكردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، (تاهیر عه‌بدوڵڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاند، " بڕیاره له‌مانگی ته‌مموزه‌وه گۆڕانكاری له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كاندا بكرێت".
هەروەها دەڵێت"تا مانگی حوزه‌یران موچه‌یان وه‌رگرتوه، به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو، به‌گوێره‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت له‌موچه‌كانیان بڕدراوه.
ڕونیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێچه‌وانه‌ی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، فه‌رمانبه‌رانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان به‌بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رگرتوه‌و كارمه‌ندانی سلێمانی پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان به‌مینحه‌یه‌ك بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بێ ئاگایی خۆی له‌وباره‌یه‌وه پیشاندا.