دەسەڵاتدارانی تورکیا رۆژی ٨/١٦ بە بڕیاری دادگای ئیستەنبووڵ رۆژنامەی " ئۆزکوم کوندم" کە گەورەترین رۆژنامەی کوردەو نزیک پارتی دیموکراتی گەلانە، داخست.
دوای دەرچوونی بڕیارەکە ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان چوونە سەر نووسینگەی سەرەکی رۆژنامەکەو ١٤ رۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد.
دادگاکەی ئیستانبوڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "بەهۆی ئەنجامدانی پروپاگەندە و کارکردن وەکو میدیایەکی پەکەکە ئەو ڕۆژنامەیە داخراوە".
رۆژنامەی " ئۆزکوم کوندم" بە گەورەترین رۆژنامەی کوردی لە تورکیا دادەنرێت و رۆژانە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاودەکرێتەوە.