چوار چەكداری داعش لە سەنگاو لەشەڕ لەگەڵ دژە تیرۆردا كوژران

لەشەڕێكدا كە ئەمشەو لەنێوان ژمارەیەك چەكداری داعش و هێزەکانی دژە تیرۆر لە ناوچەی سەنگاو روویدا 4 لەو چەكدارانە كوژران‌و سێ كارمەندی دژە تیرۆر برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار بە سپی راگەیاند: کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەکی ئەمشەو هێزەكانی دژە تیرۆری بۆسەیەكیان بۆ چەكدارانی داعش كە نێوان گوندی ژاڵە و تیمار لەنزیک شاخی سەگرمە لەناوچەی سەنگاو  داناوە كە لەئەنجامدا 4 چەكداری داعش كوژراون.

بەپێی سەرچاوەكە لەو شەڕەكە چەكدارێكی داعش خۆی تەقاندوتەوە‌و بە هۆیەوە 3 كارمەندی هێزەكانی دژە تیرۆر برینداربوون.

شەوی ١٥/٨ لە دەربەندی ژاڵەی سەر بە ناحیەی سەنگاو چەکدارێکی داعش خۆی تەقاندەوە و چەکدارێکی دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژرا و چوار کەس لە هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون.




PM:10:45:17/08/2016