فرۆكەكانی سوریا ناوەندەكانی سەر بە كانتۆنی رۆژئاوا لەحەسەكە بۆردومان دەكەن (نوێکراوەتەوە)
فرۆكە جەنگییەكانی رژیمی سوریا دەستیان كردوە بە بۆردومان كردنی دامەزراوەكانی سەر بە كانتۆنەكانی رۆژئاوا لە حەسەكە.
ماڵپەڕەكانی رۆژئاوای نزیك پەیەدە، ئەمرۆ بۆردومانی بنكەی ئاسایش لە كلاسە، بینای گومرگو بینای پەیوەندییەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەلو چەند بنكەیەكی دیكەیان لەلایەن فرۆكەكانی رژیمی سوریا بڵاوكردەوە، كە تا ئیستاش دووكەڵ لەو شوێنانەی بەرز دەبێتەوە.
هاوكات تانكو تۆپە قورسەكانی رژیمی سوریا بۆردومانی بنكەكانی كانتۆنەكانی رۆژئاوا دەكەن لەوشارە تا پێش بە پێشڕەوەی هێزەكانی یەپەگە بگرن.
ماڵپەڕی هەواڵ 24 دەڵێت ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە بەركەوتوونو رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
تا گەیشتنی ئەم هەواڵە فرۆكە جەنگییەكانی سوریا بە ئاسمانی شارەكەدا دەسوڕێنەوە.
بە پێی زانیارییەکانی سپی فرۆکە جەنگییەکانی سوریا ١٠ شوێنیان لە حسەکە بۆردومان کردوە. هاوکات لە ئیستادا شەڕ لە نێوان شەرڤانانی یەپەگە و هێزەکانی سوپای سوریا بەردەوامە.
PM:02:12:18/08/2016