تەقینەوەكانی باكوری كوردستان دەیان كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەیی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم ئاسایشی شاری ئەلعەزیز سەدان كارمەندی ئاسایش كوژران‌و برینداربوون.

ئەمرۆ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی شارۆچكەی خارپێتی سەر بە شاری ئەلعەزیز تەقییەوە كە بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان 7 كەس كوژراون‌و زیاتر لە 150 كەسیش برینداربوون كە دۆخی بەشێك لەبریندارەكان ناجێگیرە.

درەنگانێكی شەوی رابردووش تەقینەوەیەك لە بەردەم بنكەیەكی پۆلیسی شاری وان روویدا كە بەهۆیەوە 20 كەس لەهێزەكانی پۆلیس برینداربوون.




PM:02:41:18/08/2016