خاڵی ئۆرڤان له نوسینێکی نوێیدا بۆ یه‌که‌مجار
چه‌ند نامه‌یه‌کی چاوان هاوسه‌ری سێیه‌می عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د (سه‌له‌فی) بڵاوده‌کاته‌وه
که تێیدا ده‌رده‌که‌وێت چاوان چه‌ند په‌له‌ی بووه له ئۆرڤان جیاببێته‌وه.
ئاسۆ خالید، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نوێی ئاشکراکردووه که
چاوان زۆر هه‌وڵیداوه که به زووی له
ئۆرڤان جیاببێته‌وه و ئه‌ویش چه‌ند شتێک بیری چاوان ده‌هێنێته‌وه.
ئاسۆ ده‌ڵێت "ئه‌ی تۆ نه‌تووت خاڵه گیان من و ئۆرڤان
جیابینه‌وه من جنۆكه‌مه له‌گه‌ڵدایه‌و نایه‌ڵن من و ئۆرڤان به‌ئاسوده‌یی پێكه‌وه
بژین، ئه‌ی دواتر نه‌ت ووت من ناتوانم ماڵداری بكه‌م، پاشان ووتت هێشتا من كاتی
شوكردنم نه‌بوو، گه‌ر جیاشببینه‌وه تا پێنج ساڵی تر شوو ناكه‌مه‌وه"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"ئه‌ی نه‌ت ووت هه‌رگیز كه‌سێكی باشترم له‌ئۆرڤان ده‌ست ناكه‌وێت
به‌راستی ئه‌و زۆر باش بووه بێ دڵی منی نه‌كردووه شایسته‌ی باشترین ئافره‌ته،
به به‌بۆنه‌ی منه‌وه توشی كێشه نه‌بێت من جنۆكه‌م له‌گه‌ڵدایه"
پێشتر سپی بڵاویکردبووه‌وه که چاوان چه‌ند جارێک
تۆراوه و بۆ یه‌که‌مجاریش خاڵی ئۆرڤان ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت "ئاگادارم سێ چوار
جار تۆراویت و ئاسوده نیت"
ئاسۆ خالید له‌پۆستێكی تردا به‌مه‌به‌ستی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر چه‌ندین نامه‌ی
چاوان بڵاوده‌كاته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی زیاتر تیشكخستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
چاوان چۆن ویستوویه‌تی به‌په‌له جیابێته‌وه‌و دواتریش ئۆرڤان له‌رۆژی 3/5/2016
كاتێك لێك جیابوونه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تی "مه‌نجه‌ڵ بۆ سه‌رقاپی خۆی ده‌گه‌ڕێت
و ماڵی قه‌ڵپ سه‌ر به ساحێبێتی".
پێشتر سپی بڵاویکردبووه‌وه له‌ماوەی ڕابردوودا
پەیوەندی نێوان چاوان عەبدوللـەتیف سەلەفی هاوسەری تێکدەچێت و بۆ ماوەیەک چاوان
دەتۆرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیا ڕاگەیاندبوو لە ماوەی
ڕابردوودا چاوان تۆراوە و ماڵی عەبدوللـەتیف سەلەفی جێهێشتووە، بەڵام لە ئێستادا
گەڕاوەتەوە لای هاوسەرەکەی.
سەرچاوەکە وتیشی کە عەبدوللـەتیف ئەحمەد سەرزەنشتی
چاوانی کردووە لەسەر ئەوەی کە وتووەیتی "هەموو ئەو شتانەی بەسەرم هاتن بەهۆی
تۆوە بووە".
ئاشکرا بوونی پەیوەندی عەبدوللـەتیف ئەحمەد لەگەڵ کچە
خوێندکارێکی خۆیدا و دواتر هاوسەرگیری کردنیان، کە بووە هاوسەری سێیەمی
عەبدوللـەتیف کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفایە، لە ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە پاش تەواو
کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە
لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە سەرکەوتووی بڕیوە. پاشان
لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی
چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە
وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی.
د.عەبدوللەتیف ئەحمەد ناسراو بە (عەبدوللەتیف سەلەفی)
مامۆستای پەیمانگەی زانستی ئیسلامی لەسلێمانی و خاوەنی كەناڵی ئاسمانی (ئامۆژگاری)
كە بانگخوازو وتاربێژێكی سەلەفییە، وەك بانگخوازو رێبەری سەلەفییەكان لەكوردستان
ناسراوە، ناوبراو لەگەڵ ژنە خوێندكارێكیدا لەپەیمانگاكە بەناوی (چاوان) پەیوەندی
سۆزداری لەنێوانیاندا دروست دەبێت و دواجار دەبێتە هاوسەری، ئەویش دوای
جیابوونەوەی چاوان لەهاوسەری یەكەمی بەناوی (ئۆرڤان).
له
دوای چاوپێکه‌وتنیدا چاوان هاوسه‌ری نوێی عه‌بدوللـه‌یف سه‌له‌فی باس له‌وه ده‌کات
هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌یان دووره له ڕاستییه‌وه و ئەو دەنگۆیانە زۆر دورن
لەڕاستییەوە من و د.عەبدوللەتیف زۆر یەكتریمان خۆشدەوێت، چجای ئەوەی من جیاببمەوە
لێی، ئەوە تەنها درۆیەو بۆمان هەڵدەبەسترێت.
چاوان
سۆران که خوێندکاری عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی بوو ئێستا بووه به هاوسه‌ری سێیه‌می
دوای هاوسه‌رگیرییه‌که‌ی بۆ یه‌که‌مجار بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان دواو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی
خۆی و هاوسه‌رکانی دیکه‌ی عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی ڕایگه‌یاند: هیچ كێشەمان نییەو
وەك خوشك واین لەگەڵ یەكترو زۆر یەكمان خۆشدەوێت، زۆر رەحممان هەیە لەسەر یەكتری،
هەرچەندە پێشتر وەكو هەموو ئافرەتێكی تر منیش پێم سەیر بوو دەموت باشە چۆن دوو ژن
دەتوانن لەیەك ماڵدا پێكەوە بژین، بەڵام ئێستا ئەو بۆچونەم نییەو زۆر خۆشم دەوێن و
ئەوانیش بە هەمان شێوە بۆ من وان.
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی کوردستان جێبهێڵن ده‌ڵێت ": ئێستا پلانمان نییە، بەڵام ئەگەر
لەداهاتوودا بۆمان بگونجێت، بەڵێ سەفەر دەكەین، بەڵام تائێستا ئەو بابەتەمان بەجدی
باس نەكردووە.
چاوان
سۆران لەبەشێكی تری قسەكانیدا نەیشاردەوە ئەو تەنها بۆ سەردان دەچێتە ماڵی باوكی و
سەبارەت بەژیانیشی وتی: ئەوەندە ئاسودەم و دڵخۆشم هەر كەس ئێمەی بینیبێت و سەردانی
من و د.عەبدوللەتیفی كردبێت، دەزانێت چەند یەكتریمان خۆش دەوێت و چۆن رێزی یەكتر
دەگرین"