وادەی دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەری بانکی ئاشتی ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی تا جەژنی قوربان مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکات.

ئەمڕۆ (یەكشەممە) بانكەكانی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی بوون، بەرپرسی یەكێك لەبانكەكانیش ئەوە ئاشكرا دەكات، حكومەتی هەرێم سەرقاڵی ئەوەیە تاكو پێش جەژنی قوربان، موچەی فەرمانبەران دابین بكات.

سالار غەریب بەڕێوەبەری بانکی ئاشتی ڕایگەیاند"پێش جەژنی رەمەزان، حكومەت موچەی فەرمانبەرانی دا، بۆیە ئومێد دەكەین پێش جەژنی قوربانیش موچەی مانگی تەمموز دابین بكات، هەرچەندە من ئاگادارم حكومەت لەهەوڵی ئەوەدایە پێش جەژنی قوربان موچەی فەرمانبەران بدات".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "ئێستا سەرقاڵی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانین، دیارە ئەم پرۆسەی دابەشكردنەی موچەیەش چەند رۆژێكی پێدەچێت، بۆیە تاكو ئێستا هیچ زانیاریەكمان بەدەست نەگەیشتوە لەبارەی وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانەوە".




PM:07:59:21/08/2016