مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات بۆ دابەشکردنی ئەو موچەیەی کە دەدرێت بە پزیشک و کارمەندانی ئێشگرت بۆ مانگی حەوت پێویستە لەم هەفتەیەدا ئامادە بکرێت گەرنا خۆیان بەرپرس دەبن لەخەرج نەكردنی

بەپێی راگەیەنراوێك بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ دوایینجار، ئاگاداری گشت نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستییەكانی سنوری خۆی دەكاتەوە تا رۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە كە دەكاتە 24/8/2016 لیستی پارەی ئێشكگری پزیشك و كارمەندانیان بۆ مانگی 7ی 2016 ئامادە بكەن، بەپێچەوانەوە لەكاتی درەنگ خستن و ئامادەنەكردنی لیستی داواكراودا، خۆیان بەرپرسیار دەبن لەبەرامبەر خەرجنەكردن و بێبەشبونی پزیشكان و كارمەندانیان لەو مافە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، داوا لەهەموو ئەو ناوەندە تەندروستیانە دەكەین كە لەماوەی دیاریكراودا، لیستی موچەی ئێشكگرییان ئامادەبكەن تاوەكو هەموو لایەك سودمەند بن.




PM:08:42:23/08/2016