رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لەژمارەی ئەمرۆیدا لە زاری بەرپرسێکی تورکەوە ئەو کۆبوونەوە نهێنیانە ئاشکرا دەکات کە لەنێوان بەرپرسانی تورکیاو سوریادا ئەنجامدراوە لەسەر بارودۆخی سوریاو کەمکردنەوەی پێگەی کورد لەو وڵاتە.
رۆژنامەکە لەزاری ژەنەراڵێکی سەربازی تورکەوە بەناوی ئیسماعیل حەقی تەکینەوە کە ئێستا سەرۆکی حیزبی نیشتمانی تورکیایە بڵاویکردەوە کە لەمانگی ئایاری رابردوەوە پێنج جار سەردانی سوریای کردووەو چاوی بە بەشاری ئەسەدی سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ژەنەراڵە تورکە رێکەوتنێکی نهێنی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەیە و دەزگای موخابەراتی هەردوولا ناوبەناو کۆبوونەوە دەکەن و هەماهەنگیان هەیە.
ئیسماعیل تەکین دەڵێت " لەم ماوە نزیکەدا سووپای سوریا بەیارمەتی سووپای رووسیا شاری حەلەب کۆنترۆڵدەکاتەوە".
ئیسماعیل تەکین ئەوەش ئاشکرا دەکات کە کۆبوونەوەی نێوان ئێران و تورکیاو سوریا لە جەزائیریش کراوەو جارێکش لە ئێران ئەنجامدراوەو هەموو ئەو کۆبوونەوانە بە نهێنی بوون.
ئیسماعیک کەتین خاوەنی رێککەوتنی ساڵی ١٩٩٨ ی نێوان تورکیاو سوریایە کە بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە عەبدوڵا ئۆچ ئالان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سوریا دەرکراو دواتر لە کینیا لەلایەن موخابەراتی تورکیاوە رفێنراو هێنرایەوە تورکیا.