سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وێنەی سێ لە ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی پارێزگا بڵاودەکاتەوە کە گەڕاونەتەوە نێو یەکێتی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆی پێنج، وێنەی سێ ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوەو، دەڵێت" دوا وەڵامی ئەم هەڤاڵانەش، کارکردنە لەفراکسیۆنی سەوز وخزمەتکردنە بە یەکێتیی وکۆمەڵانی خەڵکی كوردستان".
رۆژی پێنج شەممە ٨/٢٥ لە کاتی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگای سلێمانیدا بەهۆی گۆڕینی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاوە لە لایەن خودی یەکێتی خۆیەوە، پێنج ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا سەر بە یەکێتی نیشتمانی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا پێکهێنانی لیستێکی سەربەخۆیان راگەیاند، بەڵام ئەمشەو سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگا وێنەیەکی لاهوری شێخ جەنگی کادیری دیاری یەکێتی لەگەڵ سیان لەو کادیرانە پێشان دەدات و دەڵێت" ئەم هەڤاڵانە بڕیاریان داوەلە فراکسیۆنی یەکێتیدا بمێننەوە".
ئەمەش دەقی پۆستەکەی رێکەوت زەکی یە کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە.
پەیامێک بۆ هەڤاڵانی یەکێتیی
ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەنێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وبزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نیگەرانی چەند هەڤاڵێکی فراکسیۆنی سەوزی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لێکەوتەوە. ئەم هەڤاڵانە لەماوەی ڕابردوودا لهسهر ئاستی چۆنیەتی کارکردن له بەدەنگەوەنەهاتن و گوێ نەگرتن لەداواکارییەکانیان و بهههندنهگرتنی بیروبۆچونەکانیان لهلایهن ههڤاڵانی (مهكتهبی سیاسیی)یهوه, نیگەران بون. کە ئەمەش مافی ڕەوای خۆیانە.بۆیە ئەوەی لەڕۆژی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستهكاندا ڕویدا، تەنها پەرچەکردارێکی ئەم هەڤاڵانە بووه بهرامبهر ئهو دۆخه و خۆیان دهڵێن نیگهرانییهكانیان مانای ئەوە نییە کە دەستبەرداری یەکێتیی ببن، چونکە ئەم هەڤاڵانە خۆیان خاوەن وپارێزەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن و له ریزهكانی یهكێتیی و لە بنەماڵەکانیاندا شەهیدیان داوە. لهم پهیامهوه بۆ ههڤاڵانی یهكێتیی رایدهگهیهنین ئەگەر هەر کەسێک بەناوی ئەم هەڤاڵانەوە قسە بکات، ئهو قسانه هیچ بنەما و بههایهكی نییە و پەیوەندی پێیانهوه نییە. و دوا وەڵامی ئەم هەڤاڵانەش، کارکردنە لەفراکسیۆنی سەوز وخزمەتکردنە بە یەکێتیی وکۆمەڵانی خەڵکی كوردستان.