مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

بڕیارە ئەم هەفتەیە دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بکرێت و مووچەی پێشمەرگە بە دوو ڕۆژ دابەشبکرێت و دواتر دەستبەدابەشکردنی موچەی ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ بکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند بەر لە جەژنی قوربان مووچەی زۆرینەی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم دابەشدەکرێت بەڵام تا ئێستا ئەوەی زانراوە، کە كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، خانه‌شینان و زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان ده‌كه‌وێته‌ دوای جه‌ژنی قوربان.
سەرچاوەکە وتیشی ئەم هەفتەیە مووچەی دەزگا ئەمنییەکان دابەشدەکرێت و لە هەفتەی ئایندەشدا وەزارەتی تەندروستی و خوێندنی باڵا و وەزارەتی داد گەر فریابکەوێت لە کۆتایی هەفتەکەشدا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

پێشترش سالار غەریب بەڕیوەبەری بانکی ئاشتی ڕایگەیاندبوو کە حکومەتی هەرێم ئامادەکاری کردووە کە بەر لە جەژنی قوربان دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم وەزارەتەکان بکات.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بڕیارە سبەینێ وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە ڕابگەیەنێت بەڵام تا ئێستا ئەو وەزارەتە بە فەرمی هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە و دواین ڕاگەیەندراویشی سەبارەت بە مووچەی خاوەن پێداویستیییە تایبەتەکان بوو کە بڕیارە ئەمڕۆ دابەشکرابێت.



PM:07:03:27/08/2016