نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی (ئاب) راگەیاند كە نرخی هەر ئەمپێرێك نزیكەی 10 هەزار دینار دەبێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیدا هاتووه: "له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له ئه‌ندازیار سالار حوسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و نوێنه‌ری ئاسایشی ئابووری و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری ته‌نكیكی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رشه‌ی مه‌ركه‌زی كه سه‌رپه‌رشتی كاری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كات و نوێنه‌ری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئاماده‌یبوون، نرخی كاره‌بای مولیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئاب دیاریكرا.
هەروەها دەنوسێـت: "به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل له‌بازاڕدا نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێر به (42) دینار دانرا، واته ئه‌گه‌ر موه‌لیده‌یه‌ك له‌مانگی ئابدا (240) كاتژمێر كاری كردبێت (10) هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه موه‌لیده‌كان پێوه‌ری كاركردنیان بۆ دانراوه ره‌نگه نرخی ئه‌مپێرێك له‌نێوان (9.500) دینار بۆ (10.250) دینار بێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه كه پێویسته به‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له(24) كاتژمێردا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كاره‌با به هاووڵاتیان بده‌ن و پێویستیشه كارپێكه‌ری موه‌لیده‌كان لای موه‌لیده‌كانیان ئاماده بن و دوانه‌كه‌ون، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌سه‌رپێچی ئه‌ژمار ده‌كرێت".
جه‌ختیش له‌وه‌كرایه‌وه كه "پێویسته هه‌موو خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك پسوڵه‌ی نرخی مانگانه‌ی ئه‌مپێری كاره‌با كه له وه‌رشه‌ی ناوه‌ندی سلێمانی سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ده‌رده‌چێت لای موه‌لیده‌كه‌ی هه‌ڵبواسێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بزانن پاره‌ی موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌گه‌كه‌یان به فه‌رمی چه‌نده، به‌پێچه‌وانه‌وه به (100) هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن".
سه‌باره‌ت به‌موه‌لیده‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانیش، به‌هه‌مان نرخی ناوشارو له‌كۆتایی مانگدا پاره كۆده‌كرێته‌وه.
PM:01:22:29/08/2016