تاڵەبانی دەگەڕێتەوە سلێمانی
پاش سەردانی بۆ دەرەوەی كوردستان مام جەلال بۆ سلێمانی دەگەڕێتەوە و نوێنەری یەكێتیش دەڵێت تەندروستی باشترە.
بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنكەرە رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال بە تەندروستیەكی زۆر باشترەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی.
گەڵاڵی لەپێگەی خۆی ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە: "ئەو فڕۆكەیەی سەرۆك مام جەلال-ی تێدایە سەعات یەك بەكاتی هەرێمی كوردستان بەرەو سلێمانی فڕیوە".
وتیشی: تاڵەبانی لە 20 ی تەمموزدا بۆ پشكنینی ئاسایی سەردانی نەمسای كردو هەموو پشكنینەكانیشی زۆر باش و پۆزەتیڤ بون، ئێوارەی ئەمڕۆ بە تەندروستیەكی زۆر باشترەوە لە سلێمانی دەبێت.
PM:03:58:01/09/2016