وەزارەتی دارایی بڕیاریدا پارەی ئەم کەسانە دابەشبکات

وەزارەتی دارایی بڕیاریدا کە پارە وانەی زیادەی نۆ مانگی مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین خەرجبکات و وەزارەتیش داوا لە کۆلیژەکان دەکات کە بە زووترین کات لیستێکی تایبەت بەو وانە زیادانە ئامادە بکەن.

بە گوێرەی نوسراوێک سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین داوا لە کۆلیژەکان دەکات لیستێكی تایبەت بە وانەی زیادەی مامۆستایان بۆ مانگەكانی (تشرینی یەكەم و تشیرینی دووەم و كانوونی یەكەم)ی 2015 و شەش مانگی سەرەتای 2016 ئامادەبكەن.

ماڵپەڕی دواڕۆژ نوسراوەکەی بڵاوکردووەتەوە و لە زاری بەرپرسێکی زانکۆی سەڵاحەدینەوە ئاشکرای کردووە کە هەر کۆلیژێک زوو لیستەکەی ئامادە بکات پارەکەی بەسەردا دابەشدەکرێت.



PM:06:26:01/09/2016