حەنان فەتلاوی ستایشی سلێمانی دەکات

حەنان فەتلاوی سەرۆکی کوتلەی ئیرادە ستایشی شاری سلێمانی دەکات و بە "قیبلەی کوردستان" وەسفی دەکات و دەڵێت "ئەوەی خێری عێراقی دەوێ، سەردانی سلێمانی بکات".

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ شاری سلێمانی کە لەگەڵ مەلا بەختیار و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەددا کۆبووەوە و سەردانی پارێزگای هەڵەبجەشی کردبوو ڕایگەیاند ”ئەو پێشکەوتن و بونیادنانەی لە سلێمانی ھەیە جێگای سەر سوڕمانە و پێویستە ئەوەی خێری عێراقی دەوێ، سەردانی سلێمانی بکات".

سەبارەت بەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکان پێشتر سەردانی هەولێریان کردووە دەڵێت "پێویستە بە ھەڵەکانی خۆیاندا بچنەوە، کە سەردانی ھەولێریان دەکرد لە بڕی سلێمانی" و دەشڵێت”سلێمانی قیبلەی کوردستانە، ھەروەک چۆن نەجەف و کەربەلا قیبلەی شیعەکانە".


PM:06:51:04/09/2016