پارەی مووچە گەیشت

سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بەشێک لەپارەی "رێككەوتنی نێوان هەرێم و ئەمریکا" گەیشتووەتە بانكی كوردستان ڕێژەی پارەی هەناردەكراوی ئەمریكا بۆ هەرێم زیاتر دەبێت ‌و ئەو پارەیە تەنها بۆ مووچە تەرخان دەرکرێت

فەریق جەمال محەمەد سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بەماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "پشكێك لەپارەی ڕێككەوتنی (هەولێر ـ واشنتۆن) گەیشتە بانكی كوردستان، پارەكە بەقۆناغ دێت بەشی 14 لیواو پێنج فەوج ‌و پێنج بنكەی مەشق دەبێت، ئێمە پارەمان دابەشكردووەو ئێستا ئەم پارە دەچێتەوە شوێنی ئەو پارەیەی حكومەت كە بۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە خەرجی كردوو".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "لەقۆناغی داهاتوودا رێژەی پارەی هەناردەكراوی ئەمریكا بۆ هەرێم زیاتر دەبێت‌ و پارەكەش تەنها بۆ موچە تەرخان دەكرێت".



PM:07:24:04/09/2016