نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستی بارزانی

لەماوەی ڕابردوودا و دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا، مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک سەردانی ئەوروپای کرد و نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدراوە.

بە گوێرەی زانیارییەک کە لەسەرچاوەیەکی باڵاوە لە سەرۆکایەتی هەرێم دەست سپی میدیا کەوتووە، مەسعود بارزانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک بۆ چاوی سەردانی یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکانی کردووە و لە ئێستادا نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدراوە و دۆخی تەندرووستی جێگیرە.

ڕۆژی ٢٢ی ئاب، سپی میدیا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاویکردوە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پاش ئەو سەردانەی بۆ تورکیا، دەچێتە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان و بڕیارە لەوێ نەشتەرگەری چاوی بۆ ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکە وتیشی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە پێش سەردانەکەی مەسعود بارزانی دەبێت بۆ ئێران و وتیشی ماوەیەکە بەدەست ئازاری چاویەوە دەناڵێنێت بۆبیە پزیشکە تایبەتەکانی لە هەرێم ئامۆژگارییان کردووە کە بچێت نەشتەرگەری بۆ چاوی ئەنجام بدات.

مەسعود مستەفا شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام شێخ عەبدوڵڵا شێخ تاجەدین 16-8-1946 لە مەهاباد لە دایک بووە لە ئێستادا تەمەنی ٧٠ ساڵە، بە گوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بارزانی شارەزایی تەواوی لە زمانی كوردی و عەرەبی و فارسیدا هەیە، هەروەها شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەیە و قسەی پێدەكات



PM:08:52:05/09/2016