وەزارەتی دارایی تەنها دوو ڕۆژی لەبەردەستدا ماوە بەر لە جەژن
مووچەی وەزارەتەکان دابەش بکات بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان وەزارەت ناتوانێت
مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکات بۆیە دوو بۆچوون لەناو وەزارەتی داراییدا
هەیە
ماڵپەڕی
ڕۆژنامەی باسی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ”سبەی چوارشەممە،
دوای کۆتاییھاتنی خشتە ڕاگەیاندراوەکەی مووچەی فەرمانبەران، پێشبینی دەکرێت
وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچە ڕابگەیەنێت".
سەرچاوەیەک
بە پاسی ڕاگەیاندووە ”لەناو وەزارەتی دارایی قسە لەسەر ئەوە دەکرێت کە دوو ئەگەر
ھەیە، یان ڕۆژی پێنجشەممە و ڕۆژێکی دواتریش، تەنیا مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش
بکرێت، یانیش مووچەی چەند وەزارەتێک لەو وەزارەتانە دابەش بکرێت کە ژمارەی
فەرمانبەرەکانیان لە وەزارەتی پەروەردە کەمترە".
هەر بە گوێرەی هەواڵەکە ئامادەکاریی تەواو لە لایەن بانکەکان
و گەنجینەکانەوە ھەیە، ئەگەر وەزارەتی دارایی بڕیار بدات، ڕۆژانی ھەینی و شەممەش
مووچە دابەش دەکرێت.