وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گۆڕینی ناونیشانی فەرمانبەران بۆ مامۆستا بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئاماده‌یین (به هه‌ر سێ به‌شیه‌وه) و خوازیارن ببنه مامۆستا، پێویستە به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی ناوی خۆیان لە (کۆلێژی بنیاتی ئێواران) تۆمار بكه‌ن.
به‌پێی نوسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره (١٠٠٥٧)ی ڕێكه‌وتی (٢٠١٦/٩/٥)ی زایینی کە بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە گشتییه‌كانی (په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و گه‌رمیان) نێردراوە، بڕیار درا بە:
١. ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئاماده‌یین (به هه‌ر سێ به‌شیه‌وه) و خوازیارن ببنه مامۆستا، پێویستە به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی ناوی خۆیان لە (کۆلێژی بنیاتی ئێواران) تۆمار بكه‌ن و فه‌رمانبه‌ر له‌و پسپۆڕییه ده‌خوێنێ كه له‌گه‌ڵ بڕوانامه ئاماده‌ییه‌كه‌ی یه‌ك دەگرێته‌وه.
٢. ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌ڵگری (بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و په‌یمانگا)ن و ئاره‌زوویان هه‌یه ببنه مامۆستا له‌و پسپۆڕیانه‌ی كه په‌روه‌رده‌كان پێویستیان پێیه‌تی پشتبه‌ستن به جۆری بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان، دەتوانن سه‌ردانی (په‌یمانگای ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی پارێزگاكان)ـیان بكه‌ن بۆ ناوتۆمارکردن به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خولی شیاندن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده کە پێویسته پشتگیری‌یان پێ بدرێت.
PM:09:17:06/09/2016