وێنە.. یەکەم حاجی هەرێم کۆچی دوایی کرد

یەکەم حاجی هەرێم لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد و هەر لەو شارەش بە خاکسپێردرا.

مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئاینی لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، حاجییەکە ناوی (زەینەب ساڵح زاناوێر)ە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٧ە، خەڵكی ناحیەی خەلیفانی سەربە قەزای سۆرانە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو حاجیە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ كوڕەكەی كە یاوەری بووە لە حەج، هەروەها دوای پەیوەندیكردن لەگەڵ كەسوكاری لە كوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگۆڕستانی شاری مەككە بەخاک سپێردرا.



AM:10:43:07/09/2016