دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەیەكی لە پەرلەمانتاران بۆ دوای جەژنی قوربان دواخرا.

ئەمرۆ بڕیار بوو لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق پرسی لێپرسینەوە لە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی بخرێتەبەرباس، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی 20/9 دواخرا.

ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو، هۆشیار زێباری بۆ لێپرسینەوە چووە پەرلەمانی عێراق و وەڵامی ١٢ پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە، دواتریش بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران وەڵامەکانی هۆشیار زێباری ڕەتکرایەوە.



PM:12:21:08/09/2016