پۆلیس ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەم ژنەوە بڵاوکردەوە

ئەمرۆ تەرمی ژنێک لە شاری کەرکوک دۆزرایەوە و پۆلیسیش ئاشکرای دەکات بە گوریس خنکێندراوە.

رەزوان شکور، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە کەرکوک بە ماڵپەڕی دواڕۆژ رایگەیەندراوە "تەرمی ژنێک بە کوژراوی لە ناوچەی پیشەسازی باشوری کەرکوک دۆزراوەتەوە و لە رێگەی گوریسەوە خنکێندراوە".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "ژنەکە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵدا بووە و شوێنەواری ئەشکەنجە بە گیانییەوە بوونی هەیە و دەستی چەپی بڕدراوەتەوە".




PM:07:00:08/09/2016