رووداو لە هەفتەیەکدا سێ جار دەکەوێتە هەڵەوە

تۆڕی میدیای رووداو لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ جار دەکەوێتە هەڵەوە.

تۆڕی میدیای رووداو کە میدیایەکی نزیک پارتییەو لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت، لە هەفتەیەکدا لەمیانەی گواستنەوەی هەواڵ و بابەتە رۆژنامەوانییەکاندا سێجار دەکەوێتە هەڵەوەو پاشان پۆزش دەهێنێتەوە.

رووداو لە میانەی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وحەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری عێراق پێکەوە، کەوتە هەڵەوەو دواتر هەر کەناڵەکە خۆی بڵاویکردەوە کە بە فۆتۆشۆپ دەستکاری ئەو وێنەیە کراوەو دوورە لەراستیەوە.

دواتر رووداو وێنەیەکی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفای بڵاوکردەوە کە لەژێر دەستی پزیشکێکدایە چارەسەری دەکات، بەڵام پاشان ئەو وێنەیەش دەرکەوت کە ئەو کەسەی لەژێر دەستی پزیشکەدایە، نەوشیروان مستەفا نییەو بە فۆتۆ شۆپ دەستکاری کراوە.

شەوی رابردووش ٩/٨ لە میانەی هەواڵێکیدا لەسەر کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و سەرۆکی فەرەنسا خجهۆڵاند، رووداو بڵاویکردەوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا باسی سەربەخۆیی کوردستان کراوەو، ئۆلاند وتوویەتی " ئێمە پشتگیری سەربەخۆی کوردستانین، ئێوە کاتەکە دیاری بکەن، ئێمە پشتگیریتان دەکەین".

رووداو ئێوارەی ئەمڕۆ بەزمانی ئینگلیزی پۆزشی هێنایەوەو دەڵێت" ئەو بابەتە لە ئەنجامی هەڵە گواستنەوەی پەیمانێرەکەمانەوە بڵاوکراوەتەوە، لەکۆبوونەوەی نێوان ئۆلاند و بارزانی باس لەوە  نەکراوە بۆیە داوای لێبوردن لە بینەران و  بیسەران و خوێنەرانی رووداو دەکەین".




AM:12:11:10/09/2016