هەپەگە کوژرانی ١٦ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند
لەشەڕو پێكدادانێكدا لەنێوان گەریلاكانی هەپەگەو هێزەكانی توركیا لەباكوری كوردستان 16 سەربازی تورك كوژرانو گەریلایەكیش شەهید بوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە سێ چالاکیدا ١٦ سەربازی تورکیایان کوشتووەو گەریلایەکیش شەهیدبووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوەکەدا رایگەیاند:"کە رۆژی ٨ی ئەیلول هێزەکانی ئێمە دژی گردەی رۆناهی لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ چالاکیەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا، هێزەکان لە سێ قۆڵی جیاوازەوە چالاکیان ئەنجام دا، لە قۆڵی یەکەمدا سەربازەکانیان گەمارۆدا و لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژران، لە قۆڵی دووەم و سێیەمدا چوار سەنگەری دوژمنیان تێکڕووخاند، لە یەک لە سەنگەرەکاندا گەریلاکانی ئێمە دەستیان بە سەر لاشەی ١٢ سەربازی سوپادا گرت، سەربازەکانی دیکە لە مەیدانی شەڕەکە هەڵاتن.
هەروەها لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"کە هەمان رۆژ گەریلاکانی ئێمە دژی بارەگاکانی مامڕەش، بێزۆک و موسەک بە هاوەن چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا بە گشتی ١٦ سەرباز کوژران و گەریلایەکی ئیمەش شەهید بوو، ئەو چالاکیانە بۆ بەبیرهێنانەوەی ئەو هەڤاڵانە ئەنجامدران کە لە چالاکی ئەرتووشدا شەهید بوون".
هەپەگە ناسنامەی گەریلای شەهیدی بەم شێوەیە راگەیاند:
ناسناو: لەهەنگ عەگید
پاشناو: عەبدوڵا ئاڵتونتاش
شوێنی لەدایکبوون: وان
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئەیلولی ٢٠١٦ - جۆلەمێرگ.
PM:05:13:10/09/2016