عەلی باپیر: با كاربەدەستان واز لە خۆ بەزلگریی بێنن بەرانبەر بەخەڵك
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی پێیوایە ئه‌و بڕیاربه‌ده‌ستان هه‌رێمیان به‌م ڕۆژه ڕه‌شه گه‌یاندوه‌و لە راگەیەنراوێكدا دەڵیچت: چی دیكه چاوه‌ڕێ‌ی تێپه‌ڕبوونی كات نه‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان‌و، كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن، وه واز له خۆ به‌زلگریی بێنن له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی خۆیاندا‌و كۆتایی به‌م دۆخه چه‌قبه‌ستوه بێزاركه‌رو نائومێدكه‌ره بێنن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بسم الله الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌ری مسوڵمانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستی كوردستان!
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه پیرۆزبایی له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م‌و له‌خوای میهره‌بان‌و به‌خشنده داواكارم هه‌میشه ساغ‌و شاد‌و سه‌ربه‌رزبن.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ده‌لێم:
یه‌كه‌م:
قه‌یران‌و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت قه‌یرانی سیاسیی‌و ئابووریی، ڕۆژ به‌ڕۆژ قووڵتر ده‌بنه‌وه‌و، هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌یدابوونی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان‌و به‌رده‌وام بوون‌و قووڵبوونه‌وه‌شیان بریتیه له‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كه له‌ماوه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئه‌م وڵاته‌ی به‌ڕێوه‌بردوه! بۆیه به‌بێ گۆڕین یان ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته، چاره‌سه‌ری واقیعی تاڵ‌و دژواری هه‌رێم مه‌حاڵه.
دووه‌م:
زۆر جێ‌ی سه‌رسوڕمان‌و عاجباتییه له‌كاتێكدا كه به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین به‌هۆی ناته‌بایی سیاسیی نێوخۆمانه‌وه، چ زیانێكی زلمان به‌خۆمان گه‌یاندووه، له‌جیاتی بوێرانه هه‌نگاونانی بڕیاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم بۆ هه‌رچی زووتر نه‌هێشتنی ئه‌و ناته‌باییه، خۆیان به‌هه‌ندێك قسه‌وباس‌و كاروباری لابه‌لاوه سه‌رقاڵ كردوه، كه مه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێیان خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك‌و بێ‌ئاگا كردنیان بێ له‌كێشه‌و قه‌یرانه ئه‌سڵییه‌كانییان، ئه‌گه‌رنا به‌هیچ لۆژیكێكی دیكه قابیلی ته‌فسیركردن نین!
سێ‌یه‌م:
بێگومان تاك تاكی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك‌و سه‌رجه‌م لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی له‌به‌رده‌م گرفت‌و كێشه‌كانیدا به‌رپرسیارن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه به‌رپرسیاری یه‌كه‌م‌و كۆتایی سه‌رهه‌ڵدان‌و ته‌شه‌نه‌كردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم، ئه‌و بڕیار به‌ده‌ستانه‌ن كه خۆیان به‌خاوه‌ن‌و هه‌مه‌كاره‌ی هه‌رێم‌و نه‌وت‌و سه‌روه‌ت‌و سامان‌و بگره به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌یشی ده‌زانن، وه بێگومان هه‌رله‌خۆبایی بوون‌و خۆپه‌سندیی‌و خۆبه‌زلگریی‌و خه‌ڵك‌و به‌رانبه‌ر پێ بچووك بوونی ئه‌وانیشه، كه بۆته كۆسپ‌و له‌مپه‌ری سه‌ر ڕێ‌ی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان.
بۆیه زۆر شتێكی ناڕه‌وایه كه به‌بیانووی به‌رپرسیاربوونی هه‌موولایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم، ئه‌و بڕیار به‌ده‌ستانه، هه‌موولایه‌ك بكه‌نه شه‌ریك‌و برابه‌شی خۆیان له‌سته‌م‌و گه‌نده‌ڵیی‌و خراپه‌كارییدا!
چواره‌م:
بێگومان خاوه‌نی ئیداره‌و ئیراده‌ی خۆبوونی گه‌لی كورد به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆشه‌وه، مافێكی ڕه‌وایه‌تی وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی دنیا، به‌ڵام بناغه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه بریتیه له ته‌بایی نێوخۆ‌و بنه‌مایه‌كانی دیكه‌ی پێویست بۆ قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی، بۆیه پێویسته به‌ر له هه‌رشتێك هه‌نگاوی جیدیی بنێین بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و بناغه‌یه‌ی كه دواتر دیواره‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی له‌سه‌ر ده‌وه‌ستن، چونكه بێگومان دیواری بێ بناغه زوو ده‌روخێ‌و هه‌ره‌س دێنێ.
له‌كۆتاییدا:
هیوادارم ئه‌و بڕیاربه‌ده‌ستانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به‌م ڕۆژه ڕه‌شه گه‌یاندوه، چی دیكه چاوه‌ڕێ‌ی تێپه‌ڕبوونی كات نه‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان‌و، كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن، وه واز له خۆ به‌زلگریی بێنن له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی خۆیاندا‌و كۆتایی به‌م دۆخه چه‌قبه‌ستوه بێزاركه‌رو نائومێدكه‌ره بێنن.
هه‌ڵبه‌ته ده‌رفه‌تی جه‌ژنی قوربانیش هه‌لێكی زێڕینه‌و پێویسته بقۆزرێته‌وه، به‌رله‌وه‌ی هۆكاره نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه نه‌رێنییه‌كان گیرۆده‌ی نسكۆیه‌كمان بكه‌ن كه په‌نجه‌ی په‌شێمانیی تێدا بگه‌زین.
دووباره جه‌ژنی هه‌موولایه‌ك موباره‌ك بێ، به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه فیداكاره‌كانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریی‌و به‌رخۆداندا.
عـــه‌لــی بـــاپـــیـر
9/ زی الحجه/1437 كـ
11/9/2016 ز
PM:02:28:11/09/2016