فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند بڕیاریانداوە
بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەکەن و داوای کاراکردنەوەی
پەرلەمان دەکەن.
مەلا مەروان گەڵاڵی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی
ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند "ئێمە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ پێمان وایە ئەو
هەڵوێستەی حکومەت جدی نییە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم، ئەگەر جدی بووایە ئەوا
دەبوو یەکەم شت پەرلەمانی کارا بکردایەوە، چونکە پەرلەمانی کوردستان چاودێری
حکومەت دەکات لەڕێگەی لیژنەکانیەوە نەوەک لایەنە سیاسییەکان و ئەوە کاری ئەوان
نییە".
ناوبراو
ڕاشیگەیاندووە "ئەم حکومەتە لە هەر وڵاتێکی تر بووایە دەمێک بوو دەستی
لەکارکێشابووەوە و پێویستە ئەو بەڵێنانەی داویەتی جێبەجێیان بکات، چونکە خەڵک لە
ئەوپەڕی بێزاریدایە".
دوێنێ
ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو "سه‌رۆكایه‌تیى
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێى باشه بۆ خستنه‌ڕووى داتا و زانیاریى دروست و فه‌رمى له‌مباره‌یه‌وه،
هه‌موو لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان
بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان بكات"