هەولێر.. لهرووداوێكی هاتوچۆدا دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا
بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە جووتسایدی لاوان نزیك پردی بنەسڵاوە لە هەولێر، دوو سەرنشین دەستبەجێ گیانیان لە دەستدا و هاوڵاتییەكیش بە سەختی بریندار بوو.
ڕائید هۆگر عەزیز گەڵاڵی، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر (۲)ی شەوی ڕابردوو، پۆلیس لە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لە جووتسایدی لاوان نزیك پردی بنەسڵاوە لە هەولێر ئاگادار كرانەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕوونیشی كردەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بهشوێنی رووداوهكه شوێنی رووداو و دواتر دەركەوت كەوا ئۆتۆمبێلێك لە جۆری "توێتا ئەڤەلۆن" دوای ئەوەی بە خێراییەكی زۆر دەڕوات و كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لە دەست دەدات، خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی تر لە جۆری "دۆج"دا دەدات و لە ئاكامدا دوو سەرنشینی نێو ئەڤەلۆنەكە بە ناوەكانی (ئاكۆ عومەر ساڵح ۳۰) ساڵ، (هۆگر جومعە قادر۳۲) ساڵ، دەستبەجێ لە شوێنی رووداو گیان لە دەست دەدەن، شوفێرەكەش بە سەختی بریندار دەبێت.
PM:01:07:19/09/2016