هێمن مه‌لا زاده، پێشکه‌شکاری دیاری که‌ناڵی
ڕووداو پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی داواکردنی مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌و و هاوسه‌ره‌که‌ی له
که‌نه‌دا بڵاوکرایه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه و ئاشکراشی کردووه
وازی له ڕووداو هێنا.
له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا که له پێگه‌ی
تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویکردووه‌ته‌وه هاتووه "ئەوەی لەسەر ژیانی تایبەتی من دەگوترێت، ئەسڵ و ئەساسی نییە، من
قۆندەرەی منداڵێکی خۆم بە هەموو ئەو بە ناو سەربەخۆخوازانە نادەم کە درۆ و بوختان
لەسەر من بڵاو دەکەنەوە.".
هه‌ر له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت
"دووەم ئەوەی لەسەر ژیانی
رۆژنامەنووسیم دەگوترێن بە هەمان شێوە دوورە لە راستیەوە و من ئەسڵەن لە رووداویش
نەماوم تا لە وێستگەیەکی دیکە کاریان بۆ بکەم."
هێمن مه‌لا زاده
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت لە ژیانمدا ئەندامی هیچ حزبێکیش نیمە و بڕوام بەهیچیان نییە، لەو
پێناوەشدا دەیان جار هەڕەشەم لێکراوە هەر لە ۱۷‌ی شوباتەوە تا دەگاتە
هەڵوێستەکانم لەسەر شەهیدانی قەڵەم لە کوردستان و سزای ماددی لە شوێنی کارکردنم
لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆستەکانم و قسە هەقەکانم، بێ منەتیشم لە هەموویان.
له کۆتایی ڕونکردنه‌وه‌که‌دا ده‌ڵێت
"دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێت".