یەكێك لەدامەزرێنەرانی پلاتفۆرمی دابڕان دەستی لەكاركێشایەوە

ئەندامێكی دامەزرێنەری پلاتفۆرمی دابڕان ڕایدەگەیەنێت: لەبەر جیاوازیم لەگەڵ وتاری هەژموونداری بەشێكی گرنگ لە ئەكتەرەكانی پلاتفۆڕمی دابڕاندا ، لەم ساتەوەختەوە من كشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم.

عادل باخەوان ئەندامی دامەزرێنەری پلاتفۆرمی دابڕان لە نوسراوێكدا لە ژێر ناونیشانی " چیرۆكی پلاتفۆرمی دابڕان و من لێرەدا كۆتایی پێدێت" كە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە ڕایگەیاند:" هاوڕێیانم ئاگاداردەكەمەوە كە لێرە بەدواوە، لەبەر جیاوازیم لەگەڵ وتاری هەژموونداری بەشێكی گرنگ لە ئەكتەرەكانی پلاتفۆڕمی دابڕاندا، سەبارەت بە چەند پرسێكی باڵای وەك میتۆدۆلۆژیای كاركردن و ئامانجی پرۆژەكان و ڕوبەری ئەكشن، لەم ساتەوەختەوە من كشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم و ئەم هەڵوێستەشم بەفەرمی بۆ بەرپرسانی پلاتفۆڕم ناردوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە:" ئەم هەڵویستەم هیچ كاراییەكی بەسەر پەیوەندی دۆستانەم لەگەڵ هاوڕێكانم لە پلاتفۆڕمەكەدا نیەو نابیت. بەپێچەوانەوە شانسێكی باشیان بۆدەخوازم".



PM:01:39:28/09/2016